پنجشنبه – ۲۰ تیر – ۱۳۹۸ , 11 – 07 – 2019
به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری مەهاباد، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەمشارەیان بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کرد.
له ماوهی چهند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی “شێرکۆ عەباس تاهیر” و “هوشیار ئەمینی”، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران. هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە، دەستیان بە پشکنینی ماڵی ناوبراوان کردووە. جێگهی ئاماژهیه، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و یا هۆكاری دهستبهسهر كردنیان لهبهر دهستدا نییە.