له رۆژانی رابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، به ناوی “شه‌هاب ئه‌حمه‌دی”، هه‌روه‌ها له شاری بانه‌ش، هاووڵاتییه‌كی دیكه به‌ناوی “ئیدڕیس ئه‌حمه‌دی”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون.
به پێی راپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌یان له به‌رده‌م ماڵی خۆیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و راگوێزی شوێنێكی نادیار كراوون. شایانی باسه ، بنه‌ماڵه‌ی “شه‌هاب ئه‌حمه‌دی” به‌ردوام په‌یگیری چاره‌نووسی رۆڵه‌كه‌یان بوون و رێكخراوه ئه‌منییه‌كانی رژیم وتوویانه ناوبراو بۆ گرتووخانه‌ی ورمێ راگوێزراوه. به‌ڵام له چاره‌نووسی “ئیدریس ئه‌حمه‌دی” هاووڵاتیی خه‌ڵكی بانه و له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی، هیچ زانیارێك له به‌رده‌ستدا نییه.