چوارشەمە 20ی ڕەشەممە، هاوڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی “ئاوات محەمەدپوور” بۆ جاری دووهەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو پاش دەستبەسەرکردنی گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ڕژیم لە ورمێ و پاشان گەڕێنراوەتەوە بۆ گرتووخانهی سپای پاسداران لە شاری شنۆ. دوای بەدواداچوونی ماڵباتی ناوبراو، بنهماڵهكهی رایانگەیاند: کە ئاسهواری ئهشكهنجه و ڵێدان به سەر روومەتیهوه بینراوه. شایانی باسە، “ئاوات محەمەدپوور” پێشتر لە 11ی ڕێبەندانی ئهمساڵ لەگەڵ حسێن محەمەدپوور لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی ڕژیم دەستبەسەر و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە ئازاد کرا بوو.
