به پێی ڕاپۆرتهكان، بەرپرس و بەڕێوەبەری یەکێک لە کەناڵە تێلێگرامییەکانی شاری پاوە سەر بە ئۆستانی کرماشان لە لایەن هێزه ئەمنییەکانی ڕژیمهوه بە هۆی ئەوەی هەواڵی پەیەوەندیدار بە ویرووسی کۆرۆنای بڵاو کردووەتەوە، دەستبەسەر کرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خاکەلێوە چالاکێکی میدیایی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی “سەعید ئەحمەدی” دەستبەسەر کردووە و لەوکاتەوە چارەنووسی نادیارە. شایانی باسه، سەعید ئەحمهی بە هۆی بڵاو کردنەوە و ڕووماڵی هەواڵی تایبەت بە بڵاوبوونەوەی ویرووسی کرۆنا لەو ناوچەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. جێگهی ئاماژهیه، كۆماری ئیسلامیی هەر لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا لە ئێران و کوردستان هەوڵی داوە ئاماری ناڕاست لەوبارەوە بڵاو بکاتەوە و ژمارەی تووشبوان و قوربانیان کەمتر بڵاو بکاتەوە. لەم پەیوەندییەدا ئەو رۆژنامەنووسانەی کە لە ڕاستای ئەو سیاسەتەدا چالاکی ناکەن هەوڵ دەدات بە هەڕەشە کردن و دەستبەسەر کردنیان دەنگیان کپ بکات.