به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی ڕووسیه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، پتر له هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س له‌و ناڕازیانه‌ی كه بۆ پشتیوانی له “ئالێكسی ناوانلی” هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
گرووپه‌كانی چاوه‌دێری مافی مرۆڤ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا پۆلیس هه‌زار و ٧٨٢ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و له شاری “سه‌ن پتێرزبۆرگ” زۆرترین ژماره‌ی ناڕازیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان. شایانی باسه، “ئالێكسی ناوانلی” كه له نزیك سێ حه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی دابووه مانگرتن له خواردن، ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زیندان ڕاگوێزراوه.