سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، “مه‌نوچهر به‌ختیاری و ناهید شیربیشه” باوك و دایكی “پویا به‌ختیاری” له گیانبه‌خت كردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنیكی نادیار كران.
“مه‌نوچهر به‌ختیاری و ناهید شیربیشه” به‌دوای ئه‌وه‌یه‌كه ڕایانگه‌یاند ڕێوه‌ڕه‌سمی چله‌ی منداڵه‌كه‌یان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، كه‌وتبونه ژێر گوشاری دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌تیه‌كانی ڕژیم و به دوای بانگهێشت به وه‌زاره‌تی ئێتلاعات، زه‌ختیان خستونه‌ته سه‌ر، كه ئه‌م ڕێوڕه‌سمه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و ئه‌وانیش ڕه‌تییان كردۆه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “مه‌نوچهر به‌ختیاری و ناهید شیربیشه”، ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه كه سه‌ردانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ی كردووه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساعه‌تێك ده‌ستبه‌سه‌ر كران.