به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “ئۆڵدووز قاسمی” چالاكی سیاسی خه‌ڵكی شاری ورمێ، ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه له‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كرا.
ئه‌و چالاكه سیاسیه ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی “حه‌ره‌كه‌تی میللی ئازه‌ربایجانه” كه له ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” له‌سه‌ر گلكۆی یه‌كێك له گیانبه‌خت كردووانی خۆپێشاندانه‌كانی ساڵی ٨٥ له شاری نه‌غه‌ده، یه‌ك ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. جێی ئاماژه‌یه كه له ماویه ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێكی دیكه له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ئازه‌ربایجانی به ناوه‌كانی “شاهین به‌رزگه‌ر”، “ئه‌میر سه‌تاری”، “وه‌حید ئه‌بهه‌ری” و “مۆجته‌با عهبۆلی” و ده‌یان ههڵسۆڕاوی دیكه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون.