کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئارام زه‌ندی چالاكی كرێكاری له‌ سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئارام زه‌ندی

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئارام زه‌ندی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، “ئارام زه‌ندی” چالاكی كرێكاری له‌ كاتی هاتنه‌وه‌ له‌ سه‌ر كار له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

ناوبراو له لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ به‌رچاوی دایكییه‌وه‌ سوكایه‌تیی‌ پێ كرا و وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ر كردن بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، دایكی ئارام زه‌ندی به‌ بینین لێدان و سوكایه‌تیی كردنی منداڵه‌كه‌ی تووشی حه‌مله‌ی قه‌لبی بوو و بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسترایه‌وه‌.