ڕاپۆرته‌كان له شاره‌كانی كوردستان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌درێژه‌ی ڕه‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، لانیكه‌م شه‌ش هاووڵاتیی له شاره‌كانی، ئیلام، سه‌قز و كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، باوک و کوڕێک لەسەر بڕیاری دادستانی شاری ئیلام لە کاتی ڕێوڕەسمی شایی لەگەڵ گرووپێکی ژەنیاری، ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. ئە دوو هاووڵاتییە و گرووپە ژەنیارییەکە به‌هۆی “ڕه‌چاونه‌كرانی ڕێوشوێنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا” و “بێڕێزی بە پیرۆزییەکان” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سونەتە”ی ناوچەی تیلەکۆی سەقز لە گوندی “ئێرانشا” بە ناوی “هادی عەلی پوور” تەمەن ٣٥ ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كرا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، لاوێکی خه‌ڵكی شاری سه‌رپۆل زه‌هاب بە ناوی “هادی عەزیزی” تەمەن ٢٠ ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هەتا ئێستا هیچ زانیارییەك سه‌باره‌ت به چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
