له جه‌ره‌یانی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان، له ئاوایی زێهبه‌ندیی سه‌ربه شارستانی “به‌شاگێرد”ی ئۆستانی هۆرمۆزگان، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشییان كرده سه‌ر ناڕازیان و ١٥ كه‌سیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی ئاوایی زێهبه‌ندی دژبه زه‌وت كرانی زه‌وییه‌كان له لایه‌ن ئۆرگانه ده‌وڵه‌تییه‌كان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی. له جه‌ره‌یانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازیان و وێڕای توندوتیژی فێزیكی و سووكایه‌تی پێكردن، ١٥ كه‌سیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن. شایانی باسه تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه، ناسنامه و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌م هاووڵاتییانه ئاشكرا نه‌كراوه.