ڕاپۆرته‌كان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ١٣ هاووڵاتییان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم و دانیشتووانی ئاواییه‌ك له ناوچه‌ی كههمان پشتڕاست كرده‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشه‌ممه، كۆمه‌ڵێك وێنه و گرته‌ی ویدیۆیی له تێكهه‌ڵچوون و ته‌قه‌كردنی هێزه ئینتزامییه‌كان به‌ره‌و خه‌ڵكی ئاسایی له ناوچه‌ی كههمانی هه‌ڵكه‌وتوو له شارستانی “ئه‌له‌شته‌ر”ی ئۆستانی لۆرستان له ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بۆوه كه نیشانی ده‌ده‌ن چه‌ند كه‌س له جه‌ره‌یانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا بریندار بوون. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه ١٣ كه‌س به تۆمه‌تی “ئاژاوه‌گێڕی و بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه هه‌تا ئێستا ناسنامه‌ی كه‌سانی ده‌سبه‌سه‌ركراو ئاشكرا نه‌كراوه.