له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، “گوڵاڵه وه‌ته‌ن دۆست” پارێزه‌ری دادگرسته‌ری له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی راپۆرته‌كان، “گوڵاڵه وه‌ته‌ن دۆست” پارێزه‌ری دادگۆسته‌ری و چالاكی مافی ژنان و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین جار له لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه و له‌م دوایانه‌ش چه‌ندین جار بانگهێشت كراوه و رۆژی دووشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌ممه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. و پاش تپێه‌ربوونی سێ رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ناوبراو هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووس و شوێنی ڕاگرتنی له به‌ر ده‌ستا نییه.