کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتیه‌كی شاری مەریوانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتیه‌كی شاری مەریوانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

 ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی مانگی سەرماوەز، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە هاووڵاتییەک بە ناوی “جەمشید ڕەزایی” تەمەن ٢٥ ساڵیان دەستبەسەر کردووە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “جەمشید ڕەزایی” خەڵکی گوندی “هەلیزاوا”ی مەریوان بووە و بە بێ نیشاندانی هیج بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازراوەتەوە. شایانی باسه‌ هەتا کاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نیە.