به پێی ڕاپۆرتهكان، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئیتلاعاتییەکان لاوێکی خەڵکی گوندی “نێ” سهر به شاری مەریوانیان دەستبەسەر کرد.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، لاوێک بە ناوی “ئامانج نیک پەی” تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی “نێ” مەریوان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار کرا. شایانی باسه، باوکی ئامانج بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەی سەردانی ئیتلاعاتی شاری مەریوانی کردووە، کە هێزە ئیتلاعاتییەکان ناوبراویشیان دەستبەسەر و پاش ٨ کاتژمێر لێکۆڵینەوە، ئازادیان کردووە. هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە ئاست هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو لاوە لەبەر دەستدا نییە.