به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ کاسبکاری خەڵکی مەریوان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ڕاگوێزراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چەند رۆژ لەمەوبەر، سێ کاسبکاری لاوی خه‌ڵكی مه‌ریوان بەناوەکانی ” سوهەیب کاوە” تەمەن ٣١ ساڵ، ” رێبوار ئەرژەنگی” تەمەن ٣٠ ساڵ و ” محەمەد ئەرژەنگی” تەمەن ٢٥ ساڵ کە هەر سێکیان خەڵکی گوندی “نێ” بوون، پاش بانگکران بۆ پاسگای بەردەڕەشە لە ٤ کیلۆمێتری سنووری باشماخ، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی مەریوان بەڕێ کراون. شایانی باسه، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دەستبەسەرکراوانە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسییان هه‌تا ئێستا بێ ئاکام بووە.