کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی سنه‌ و مه‌هاباد

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دووهاووڵاتی له‌ شاره‌كانی مه‌هاباد و سنه‌

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاره‌كانی سنە و مەهاباد، به‌ناوه‌كانی “مه‌ریه‌م خۆش ئه‌ندام” و ” سیاوه‌ش ڕوزخوون” لەلایەن هێزه‌ ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر كراون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، مریەم خوش ئەندام، بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کراوە. ناوبراو به‌ ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی“ تۆمه‌تبار كراوه‌. هه‌روه‌ها لەلایەکی دیکەوە و کۆتایی مانگی پووشپەڕ، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”سیاوەش ڕوزخوون“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوەتەوە. شایانی باسه‌، سیاوەش ڕووزخون بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبه‌ری كراوه‌.