
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی گوندێكی سه‌ربه شاری شنۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ لە گوندی ”کانی ڕەش“ی ئەو شارە دوو لاویان بە ناوەکانی ”ئالان بەنگین“ تەمەن ٢١ ساڵ و ”یەحیا ئیبراهیمی“ تەمەن ٢٢ ساڵ دەستبەسەر کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو لاوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژبه ڕژیم دەستبەسەر کراون و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.
