کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌ندامێكی گرووپی شاخه‌وانیی هه‌ڵۆی سه‌قز

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌ندامێكی گرووپی شاخه‌وانیی هه‌ڵۆی سه‌قز

ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ، “هادی محەممەدزادە”، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “هەڵۆ”ی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، دادسەرای گشتی ڕژیم له‌ شاری سەقز، “فایق یووسفی” و “هادی محەممەدزادە”، دوو ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “هەڵۆ”ی بە زیندان مەحکووم کردووه‌ و بەپێی ئەو بڕیارە، ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی تراکتەوە” بە تاوانبار ناسراون.