به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، برایەکی “سوهەیلا حجاب”، بەندکراوی سیاسیی له زیندانی قەرچکی وەرامین، پاش بانگ كرانی بۆ دادسهرای ئێوین دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراوه.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، رۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردان، بنهماڵهی “سوهەیلا حجاب”، پارێزەری کرماشانی کە ئێستا لە زیندانی قەرچکی وەرامین ڕاگیراوە، بۆ دادسەرای ئێوین بانگ کراون. شایانی باسه، دایک و خوشکی سوهەیلا پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراون و براکەی بە ناوی “مەجید حجاب” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. سوهەیلا حیجاب، پارێزەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردان دوای ئەوەی بانگ کرا بۆ لقی ٣ی دادگای پێداچوونەوەی ئۆستانی تاران، لەکاتی بەجێ هێشتنی بینای دادگا لە لایەن هێزەکانی بنکەی ساروڵڵای سپای پاسداران دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ بەندی ژنانی زیندانی قەرچەکی وەرامین گوازرابوویهوه.