به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ “ڕۆژی دانشجوو” له زانكۆكانی تاران و هه‌ندێ له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
له‌م پێوه‌نده‌دا، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدیعای كردووه كه “ئه‌ندامانی سه‌ره‌كی یه‌كێك له ڕه‌هه‌نده‌كانی نه‌یاری نیزام كه به‌نیازبوون له ڕۆژی ١٦ ئازه‌ر ڕۆژی دانشجوو له زانكۆكانی تاران و هه‌ندێ له شاره‌كانی ئێران بشێوی پێك بێنن، شناسایی و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان كه پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه هه‌بووه شناسایی كراون. شایانی باسه، له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به ناو یاخود ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان نه‌كراوه.