به پێی ڕاپۆرته‌كان، له چواره‌مین ڕۆژی خۆپیشاندانه‌كان له ئۆستانه‌كانی ئه‌لبۆرز و خوزستان، لانیكه‌م ٣٣٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، له ئۆستانی ئه‌لبۆرز له ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوون له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، لایكه‌م ١٥٠ كه‌س له خۆپیشانده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كان له ئۆستانی خوزستان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ١٨٠ كه‌س به‌هۆی گرژییه‌كانی چوار ڕۆژی ڕابردوو له‌م ئۆستانه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.