کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار چالاكی مه‌ده‌نی له‌ شاری سه‌قز

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار چالاكی مه‌ده‌نی له‌ شاری سه‌قز

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، لانیکەم چوار چالاکی مەدەنی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووه‌ته‌وه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز چوار چالاکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەیان به‌ناوه‌كانی “عەلی قادری، ئارمیا ڕەنجبەری” و دوو برا بە ناوەکانی “هیوا ئەمینی و وریا ئەمینی” بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کردووە. شایانی باسه‌، ئەم چوار كه‌سه‌ دوای دەستبەسەر کرانیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەتەوه‌.