ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چوار هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری هه‌فت ته‌په به ناوه‌كانی “یووسف به‌همه‌نی، ئیبراهیم عه‌باسی مۆنجێزی، محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر و مۆسلێم چه‌شم خاوه‌ر”، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ڕاپۆرتی سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، سه‌ره‌ڕای ڕاده‌ست كردنی فیشی حقووقی و دانانی به‌ڵگه بۆ ئازاد كردنی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوانه، دادستانی شووش و دادگای ئه‌مشاره دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئازادی كردنی ئه‌م چوار كه‌سه كردووه. شایانی باسه، هه‌ر چواریان گوازتراونه‌ته‌وه بۆ زیندانی دزفوول. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، له چاره‌نووسی “ئیسماعیل محه‌ممه‌دوه‌لی” كه ڕۆژی دووشه‌ممه وێڕای هاوكاره‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شووشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه “فه‌رزانه زیلابی” پارێزه‌ری كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕایگه‌یاندووه: “محه‌ممه‌دڕه‌زا ده‌بیریان” یه‌كێكی دیكه له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته به ٢٢٢ زه‌ربه شه‌لاقی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.