بهپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری بانە چوار ئەندامی بنەماڵەیەکیان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیاركانی ڕژیم” دەستبەسەر کرد.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٦ی مانگی گوڵان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە گەڕەکی غەفوورئاوای شاری بانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کەسێک بە ناوی “ساڵح کەریمی” و چوار ئەندامی ئەو بنەماڵەیان بە ناوەکانی “خەلیل کەریمی، کەریم کەریمی و بارزان کەریمی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. شایانی باسه، بەرەبەیانی هەمان ڕۆژ ساڵح کەریمی بە هۆی ئەوەی کە تەمەنی زۆر بووە ئازاد کراوە و چارەنووسی سێ کوڕەکەی نادیارە.