له درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان له شاره‌كانی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، ٥ هاووڵاتی له شاری مه‌ریوان و هاوڵاتییه‌ك له شاری سایین قه‌ڵا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ٥ هاووڵاتیی به ناوه‌كانی “ئومید ساڵحی، عەلی ڕەزایی، گۆران قوربانی، فاتێح هووشمەند و یادگار” له شاری مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌مشاره ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. تۆمه‌تی ناوبراوان “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ڕاگه‌یه‌ندراوه. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ڕۆژی یەکشەممە هاووڵاتییەک بە ناوی “مەحموود سەبووری”، دانیشتووی شاری “سایین قەڵا”، دەستبەسەر کراوه و هێزەکانی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، بە توندترین شێوە دەستیان داوەتە لێدانی ناوبراو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.