ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەتییەکان چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری کامیارانیان بە ناوی “فەرهاد عەبدی” دەستبەسەر کردووه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هێزە ئەمنییەکان “فەرهاد عەبدی”یان لە کتێبفرۆشییەکەی خۆی دەستبەسەر دەستبەسەر و دواتر بۆ لێپرسینەوەی ڕەوانەی گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە كردووه. شایانی باسه، ناوبراو هەتا ئێستا لە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە. ئهمه لهكاتێكدایه كه هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.