به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لاوێکی خەڵکی ئەمشارەیان به بێ هۆكار دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕێبهندان “فەردین مورادی” چالاكی مهدهنی و دانیشتووی شاری سنه له لایهن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئهمشارهوه لە دووکانەکەی خۆی لە سێ ڕێیانی شەریف ئاوا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆكاری دەستبەسەر کرانی ناوبراو له بەردەست دا نییە.