کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی

چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، لە گەڕەکی فەیزئاوای ئەو شارە له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كرا.

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “ئەکبەر گەوێڵی”، لە کاتی گەڕانەوە لە شاری تاران، لە گەڕەکی فەیزئاوای ئەو شارە لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٨ی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٧، پاش بانگ كردنی بۆ نووسینەگەی بەڕێوەبردنی تاوانەکان لە دادگای شاری سنە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی چوار مانگ زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.” شایانی باسه‌، ئه‌كبه‌ر گه‌وێڵی ساڵی ٩٧، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئیقلابی شاری سنە، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم و دواتر ناوبراو بەو حوکمە ناڕەزایەتیی دەربڕی و دۆسیەکەی ڕەوانەی لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی سنە کرا و حوکمەکەی لە یەک ساڵ بۆ چوار مانگ کەم کرایەوە.