کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی كرێكاری له‌ كرماشان

بازداشت جوانمیر مرادی فعال کارگری اهل کرمانشاه

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانبار “جوانمێر مۆرادی” چالاکی کرێکاری خەڵکی کرماشان کە ئەندامی ئەنجومەنی کرێکارانی کارەبا و فلزی ئەو شارەیە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە “جوانمێر مۆرادی” کرێکاری کارەبای پیشەیی بووە و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ کەسێک زەنگی بۆی داوە و داوای لێکردوو کە بە مەبەستی چاولێکردنی پرۆژەیەکی کاری سەردانی دەرەوەی شار بکات کە لەو شوێنە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسه‌، هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی ناوبراو ڕژاونەتە ماڵه‌كه‌ی و ماڵەکەیان پشکنیوە. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییه‌ك له‌ هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو چالاکە کرێکارییە و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی له‌به‌ر ده‌ست دا نییه‌.