“شاپوور ئێحسانی ڕاد” چالاكی كرێكاری دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی گه‌لاوێژ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازترایه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “شاپوور ئێحسانی ڕاد” به‌دوای خانه‌نشینی و به سه‌رنج دان به له خواره‌وه‌بوونی ئاستی حقووقی خانه‌نشینی له ڕێكه‌وتی ٦ی مانگی گوڵان له بینایه‌كی مه‌سكوونی خه‌ریكی كار بوو كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراوه. شایانی باسه، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراو هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “شاپوور ئێحسانی ڕاد” نوێنه‌ری ده‌ركراوی كرێكارانی كارخانه‌ی پڕۆفایلی ساوه و له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی دامه‌زراندنی شوڕای كرێكارانی خانه‌نشین كراوی ته‌ئمینی ئیجتماعی و ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی یه‌كێتیی ئازادی كرێكارانی ئێرانه.