
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، لانیكه‌م ٥ كه‌س له كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا كه له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئه‌م شاره‌دارییه له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان به‌شداریان كردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكاران به‌دوای سكاڵای به‌رپرسانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا به‌هۆی به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا له ڕۆژی شه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی خوزستان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.
