کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی په‌ناخوازانی ناڕازیی له‌ ئه‌فریقای باشوور

بازداشت پناهجویان معترض در آفریقای

بازداشت پناهجویان معترض در آفریقای

 

پۆلیسی ئه‌فریقای باشوور ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ په‌ناخوازانی ناڕازیی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ بڵاوه‌پێكردن به‌ ناڕزاییان گازی فرمێسكرێژ و ماشێنی ئاوپاشیان به‌كار هێناوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، نزیكه‌ی ١٠٠ په‌ناخواز به‌دوای به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانی درێژماوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئاژانسی په‌نابه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری “كیب تاون” له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. شایانی باسه‌، ئه‌م په‌ناخوازه‌ ناڕازییانه‌ ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیانداوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ڕاگوێزرانیان له‌ ئه‌فریقای باشوور بۆ وڵاتێكی دیكه‌ بوون. ناڕازییان ده‌ڵێن: به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ڕوانگه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌، له‌م وڵاته‌ هه‌ست به‌ ئه‌منییه‌ت ناكه‌ن.