له درێژه‌ی ڕه‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان له شاره‌كانی كوردستان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م ٩ هاووڵاتیی له شاره‌كانی سه‌قز، مه‌ریوان و سونقوڕ و کولیایی له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی گه‌ڵارێزان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به ناوی “پوویا بوستانی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ له گه‌ڕه‌كی “به‌ردبران” به‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و زه‌وت كرانی هه‌ندێ له كه‌ره‌سته شه‌خسییه‌كانی، ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی چوارشه‌ممه سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سەردۆشـ”ـی شاری مەریوان بە ناوەکانی “سەلاح پوور‌کەیوان” تەمەن ٢٤ ساڵ، “ئاراس قادری” تەمەن ٢٢ ساڵ و “مۆحسێن ڕەسائی” تەمەن ٢٠ ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کران. هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشەممە، لاوێکی خەڵکی گوندی “سەردۆش” سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “عەتا فەتاحی” تەمەن ٢٤ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی گه‌ڵارێزان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سەردۆشـ”ـی مەریوان، بە ناوی “هادی ڕەسائی” تەمەن ٣٠ ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. هاوكات ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی گه‌ڵارێزان، کاناڵە مه‌حللیه‌کانی شاری سونقوڕ و کولیایی، بڵاویان کردووەتەوە سێ هاووڵاتی ئه‌و شارە کە ئەندامی یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بوون، دەستبەسەر کراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییه‌ك له شوێنی ڕاگیران و هۆكاری دەستبەسەرکردنی ئەم هه‌شت هاووڵاتییە، هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.