به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، لانیكه‌م ٩ هاووڵاتیی به‌هایی دانیشتووی به‌هارستانی ئیسفه‌هان ڕۆژی هه‌ینی ٨ی سه‌رماوه‌ز، به‌دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌یان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ٩ هاووڵاتیی به ناوه‌كانی “شه‌هاب فێردهوسیان، نه‌سیم جابری، مێهران ئه‌ڵڵادادی، شه‌هباز باشی، وه‌حیده نیازمه‌ند، ناسر لوتفی، قودووس لوتفی، ساغه‌ر مه‌نووچێهرزاده و هۆما مه‌نووچێهرزاده” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ندێ له كه‌ره‌سته شه‌خسییه‌كانی ئه‌م كه‌سانه‌ش له لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.