به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، وه‌زاره‌تی دادگوسته‌ری ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕێبندان له به‌یانییه‌كدا ڕاگه‌یاند، كه پێنج هاووڵاتیی ئه‌مریكایی به تاوانی فڕۆشتنی نه‌وتی ئێران به پاڵاوگاكانی چین ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكایی، ئه‌م كه‌سانه به تاوانی پێشێل كردنی “ئێختیاراتی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. وه‌زاره‌تی دادگوسته‌ری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م كه‌سانه له مانگی ژووئیه ٢٠١٩ تا فێورییه‌ی ٢٠٢٠ له فیلادێلفیا سه‌رقاڵی كڕینی نه‌وت له ئێران بوون. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر تاوانی ئه‌م كه‌سانه بسه‌لمێندرێ، هه‌ر كامیان به ٢٥ ساڵ زیندان و په‌رداختی لانی زۆر یه‌ك ملیۆن و ٢٥٠ هه‌زار دۆلار سزا ده‌درێن. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له نۆوامبری ٢٠١٨وه به ئامانجی گه‌یاندنی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران به سفر، هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌م وڵاته‌ی ته‌حریم كردووه.