لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی دا، لانیکەم ٣٦ چالاكی بواری مافی ژنان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کراون و هاوکات ٧ چالاکی ژنان لە لایەن دەزگای قه‌زاییه‌وه حوکمی زیندانیان بە سەردا سەپاوە.
به پێی ئاماره فه‌رمییه بڵاوكراوه‌كان، لەماوەی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی‌دا، لانیکەم ٣٦ ژن به‌ناوه‌كانی” ژاكا ئیسماعیل پوور، سیما مۆرادی،زارا شه‌ریف نژاد، ئاره‌زوو میره‌كی، سومه‌یه وه‌یس مۆرادی، فه‌شی، سه‌یران سه‌عیدپوور، زارا محه‌ممه‌دی خه‌ڵكی سنه، مه‌قبووله سوكانوه‌ند، زوڵه‌یخا سادات نژاد، سارا زه‌حمه‌تكێش، موژده مه‌ردووخی، دیمه‌ن فه‌تحی، سومه‌یه روزبه، كۆیار خیشكار، ئێران راهپه‌یكه‌ر، هاوژین سه‌رمه‌ستی، دونیا شاڵی، په‌روین ئه‌دوایی، ئێران حه‌مزه‌یی، زارا محه‌ممه‌دی خه‌ڵكی دێهگولان، كه‌وسه‌ر ئیسماعیلی، شه‌یدا نه‌جه‌فیان، سومه‌یه ساكانی، په‌ریسا سه‌یفی، مه‌هین ڕه‌زاق، فاتمه داوه‌ند، ئێحتڕام ئێقباڵی، شیما ئیبراهیمی، موژگان كاووسی، فریشته چراغی، نادیا سوبحانی، ئانیسا جه‌عفه‌ری مێهر، له‌یلا ته‌یرئه‌نداز، مه‌عسوومه سوله‌یمانی و هاجه‌ر ئارده‌سی” بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و سیاسی دەستبەسەر کراون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٤ ژن بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و بەشداری لە خۆپێشاندانەکان و ١١ ژن بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراون.