به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزی ئینتزامی ئۆستانی فارس له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابرددووا، لانیكه‌م ٢٤ هاووڵاتیی به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ سه‌باره‌ت به كۆرۆنای له‌م ئۆستانه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
سه‌رۆكی پۆلیسی فه‌تای ئۆستانی فارس، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه، باسی له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٢٤ كه‌س و به‌رخورد له‌گه‌ڵ ١٨٠ ماڵپه‌ڕ و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی به تاوانی “بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ سه‌باره‌ت به كۆرۆنا” له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه هه‌تا ئێستا كرد. ئه‌م كارگێڕه‌ی ڕژیم وێڕای ئاماژه به ناردنی په‌روه‌نده‌كانی ئه‌م كه‌سانه بۆ ناوه‌ندی قه‌زایی، ڕایگه‌یاندووه كه ٦٠ كه‌سی دیكه‌ش به هه‌مان تاوان بانگهێشت و ئێختاریان پێ دراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتریش له ئۆستانه‌كانی تاران، مازه‌نده‌ران، گیلان، هۆرمۆزگان، قۆم، سمنان و كوردستان، چه‌ندین كه‌س به‌هه‌مان شێوه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.