به پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ١٤٠ هاووڵاتیی دیكه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه له شاره‌كانی خوزستان و ئیسفه‌هان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ١٣٦ كه‌س له ئۆستانی خوزستان و ٤ كه‌سیش له شاری ئیسفه‌هان به تۆمه‌تی به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه دژبه ده‌وڵه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه، شاره‌كانی خوزستان ناوه‌ندی سه‌ره‌كی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر بوون كه له ئه‌نجامیدا ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆریش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه، هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری ماه‌شه‌هر به توندی له‌گه‌ڵ ناڕازییان هه‌ڵسووكه‌وتیان كردووه و ته‌نانه‌ت گرته ویدیۆییه بڵاوكراوه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه هێزه‌كانی ڕژیم به تانك و تیربار له به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران وه‌ستاونه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی ئێران هه‌تا ئێستا ئامارێكی ڕه‌سمی و وردیان سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان ڕانه‌گه‌یاندووه و ته‌نیا هه‌ندێ له به‌رپرسانی مه‌حه‌للی ئاماژه‌یان به ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له شاره‌كان و ئۆستانه‌كان كردووه.