کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٠٢ كۆچبه‌ر له‌ ئاوه‌كانی بریتانیا

بریتانیا

بریتانیا

میدیاکانى بریتانیا بڵاویانکردووه‌ته‌وه‌، هێزه‌كانی گاردی لێواری ئاوی ئه‌م وڵاته‌ ١٠٢ کۆچبەریان دەستگیرکردووە کە ویستویانە لە ئاوەکانى نێوان فه‌ڕانسه‌ و بریتانیا بپەڕنەوە.

میدیاکانی بریتانیا لەزارى بەرپرسانى وەزارەتى ناوخۆوە ڕایانگەیاند، هێزەکانیان پێنج بەلەمى پڕ لە کۆچبەریان دەستگیرکردووە کە ویستویانە بە نایاسایی بچنە ئەو وڵاتەوە. هاوکات، وەزارەتى ناوخۆ ئاماژەى بەوەشکردووە، کۆچبەرەکان وەک هاوڵاتى ئێرانى و عێراقى و پاکستانى و سورى خۆیان ناساندووە و لەو ژمارەیەش حەوتیان کەسیان منداڵ بوون. دەستگیرکردنى ئه‌م کۆچبەرانه‌ لە کاتێکدایە، كه‌ ڕۆژێك پێشتر ٩٠ کۆچبەرى دیکە، پاش گەیشتنیان بە کەناراوەکانى باشورى بریتانیا لە ناوچەى کێنت دەستگیرکرابوون.