ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزە ئه‌منییه‌كانی پیرانشار هاووڵاتییەکی ئه‌مشاره‌یان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کرد و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سەید ڕەزا ئەحمەدی” خەڵکی گوندی “ترکەش”ی سەر بە شاری پیرانشار، له ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی مانگی گەلاوێژه‌وه لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌ویه ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییەک سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە. شایانی باسه، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ دڵنیا بوونه‌وه و بەدەسهێنانی زانیاری سه‌باره‌ت شوێنی ڕاگیرانی، هه‌روا بێ ئاکام ماوەتەوە”.