ڕاپۆرته‌كان له شاری مه‌هاباد باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییەکی خەڵکی ئه‌مشاره لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كراوه.
ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد لە گەڕەکی “بەری شیلان” هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی ئه‌مشاره بە ناوی “شەپۆل خزرپوور” و دەستبەسەریان کردووە. شایانی باسه، “شەپۆل خزرپوور” بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم دەستبەسەر کراوە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.