ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی ڕژیم له شاری كرماشان ژنێکیان به بیانووی گرتنی وێنەی لەگه‌ڵ مانکنە زیندووەکانی یەکەی سێنفی ئه‌مشاره دەستبەسەر کردووە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بە دەستبەسەرکردنی ئەم ژنە ئەمە پێنجەمین هاووڵاتییە کە لە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی سەرماوەزه‌وه، لە پەیوەندیی لەگەڵ وێنەی مۆدلینگی جلوبەرگ لە کرماشان دەستبەسەر دەکرێن. ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی سەرماوەز، چوار کەس، لەوانە دوو مانکن و دوو وێنەگر لە شاری کرماشان دەستبەسەر کرابوون. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، خاوەن دووکانێکیش لە یەکێک لە پاساژەکانی کرماشان کە لە ژنان وەکوو مانکەنی زیندوو کەڵکی وەرگرتبوو، لە سەر بڕیاری دادستانیی ئەو شارە دەستبەسەر و دووکانەکەی پۆلۆمپ کرابوو.