کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری بۆكان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری بۆكان4

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، لاوێکی خەڵکی گوندی “حاجی لەکـ”ـی ناوچەی چۆمی مەجیدخانـ”ـی بۆکان بە ناوی “سالار چاوشی” تەمەن ٢١ ساڵ، پاش بانگ كرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، دەستبەسەر کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بانگ كردن و دەستبەسەرکردنی ناوبراو بەبێ بەڵگەی دادوەری بووه‌. شایانی باسه‌، سالار چاوشی دوای بانگ كرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هەتا ئێستا لە هۆکاری بانگ كردن و دەستبەسەرکردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، پێشتر “عەبدوڵڵا چاوشی” باوکی “سالار”، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، بەبێ بەڵگەی دادوەری لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ناوه‌ندی شاری بۆكان ئازاد کرابوو.