له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “بەنەژاژ”ی شاری بانە بە ناوی “عەلی ڕەشیدی”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئهمشارهوه دەستبەسەر کرا.
بهپێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو له کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ به بێ هیچ هۆكارێك لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. بەدواچوونی بنەماڵەی “عەلی ڕەشیدی” بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ڕۆڵهكهیان ههتا ئێستا ههروا بێئاکام ماوەتەوە. شایانی باسه، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە “چاوپێکەوتن و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر” بێبەری کراوە.