کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری بۆكان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری بۆكان1

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ دادگایی و بە بێ ئەوەی حوکمەکەی پێ ڕابگەیەندرێت، حوکمی دەستبەسەرکرانی دەرچووە و گوازراوەتەوە بۆ زیندان.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، دانیشتنی دادگای “مەنسوور ئەڵماسی”، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لە لقی دووی دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ بەڕێوە چوو. شایانی باسه‌، ناوبراو دوای دانیشتنی دادگا و بە بێ ئەوەیكه‌ حوکمەکەی پێ ڕابگەیەندرێت حوکمی دەستەبسەر کرانی دەرچووە و گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “مەنسوور ئەڵماسی” بەفرانباری ساڵی ٩٨ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی وه‌سیقه‌ و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی دادگاكه‌ی له‌ زیندان ئازاد کرابوو.