کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ 8

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ 8

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا چالاکێکی ژینگەپارێزیی خه‌ڵكی شاری سنه‌ بە ناوی “دلێر خوسرەوی”، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر کراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزە ئه‌منییه‌کان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو له‌ گوندی “زەنان” سەر بە شاری سنە و دەستبەسەریان کردووە. “دلێر خوسرەوی”، ئەندامی کۆمەڵەی کوردستانی سەوزە و پاش دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.هەتا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.