ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕێبەندان، خوێندکارێکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی “موحسین ئەحمەدزادە”، لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر کرا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی یاخود چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.