ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕێبەندان، لاوێكی خه‌ڵكی كرماشان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزە ئه‌منییه‌کانی ڕژیم لاوێکی یارسانییان بە ناوی “سابیر محەممەدی” دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک له چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە. شایانی باسه، بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ڕۆڵه‌كه‌یان هه‌روا بێ‌ئاکام ماوەتەوە.