له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئه‌منییه‌کان لە سایین قەڵا، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی “مێهدی ئیسماعیلی” دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كردووه.
شایانی باسه، له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراو هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ڕۆڵه‌کەیان بێ ئاکام ماوەتەوە و هێزە ئه‌منییه‌کان لە دانی هه‌ر چه‌شنه وڵامێک بە بنەماڵەکەی، خۆیان دەبوێرن.