ڕاپۆرته‌كان له شاری بۆكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییەکی خەڵکی ئه‌مشاره لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و گوازتراوه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “سیروان ئۆلنیا” تەمەن ٣٥ ساڵ و ناوبراویان به تاوانی چالاكی عه‌قیده‌تی دەستبەسەر و دواتر گوازتوویانه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ.